هاواری کۆڵبەر.
ئاخ لە ڕەنگ زەردیم لە بەر بێ کەسیم
هاوار لە بە خت و چارەی بێ بەشیم
ڕەنجاوم لە ژین سووتاوە جەرگم
لە پەرێشانیم ڕازیم بە مەرگم
حەیرانم لە چەرخ لە بەزم و ڕەنگی خنکاوی خەمم هەر بە بێ دەنگی
خوێن و ئارەقم کردم پیمانە
سەر بە سەر بۆ ژین لەم نیشتمانە
با لەهاوارم عالەم تێ بگات
مەئیۆس لە بەختم کاتم هەر نەهات
بەخت وچارەی من لە حەق بێ بەش بوو
لە بەر بێ عاریم چرای ماڵ گەش بوو
بە کۆڵ بە کۆڵیم لە هەوراز و دۆڵ
بە لێوی تینووم لە کێوانی چۆڵ
چی بکەم بەو بەختەی وا پێم دراوە
ناوی قاچاخ چی پێم سپێندراوە
سەرباز دە لای به تفەنگ و تیرت
ڕەحمیئینسانی بێنە لە بیرت
مەبە بە قابێز بۆ بەخت و ژینم
مەشکێنە دڵەی پڕ لە برینم
سەرباز شیشەی دڵ منداڵ مەشکێنە
عەزمی مەردانەت لە دڵ بنوێنە
سەربازهاواری منداڵ بە سۆیە
بەرزتر لە ناڵەی تفەنگی تۆیە
دڵی منداڵم هەر بە ئاواتە
با ڕەنگ زەرد نە بێ لەم سەر بیساتە
فەریاد و ناڵەی بەرد ئەتاوێنێ
ئاوات و هیوای دڵ ئەلاوێنێ
سەرباز دەخێلم ڕجامە لە تۆ
بۆ تیکەنانێ مەمکە ڕەنجەڕۆ
کۆڵبەری هەژار دڵ پەرێشانم
بە بێ دڵسۆز و نام و نیشانم
چەنهای چەن ساڵە ئەو ژینە بەشمە
شاهێدم خوێن و ئارەقی لەشمە
زەمانە هەموو ڕێگەی لێ بەستم
فەنا چوو بەخت و ئاوات و هەستم
ڕەنگی جوانیم لێم هەڵ وەریوە
گورێسی کۆڵم شانمی بڕیوە
بەو هەموو کۆڵە و خەمیمنداڵان
ئەی بڕم دۆڵ و هەوراز و یاڵان
تا بەڵکوو منداڵ لە خەمان دەر بێت
موحتاجی دەستی نامەردان نەبێت
#عوسمان ڕەحیمیهەجیجی